مەسرور بارزانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی ڕۆڵی کارای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بواری یاسادانان و چاودێریی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کرا.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەربڕینی بپشتیوانیی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەسەڵاتی یاسادانان، جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووری هەرێمی کوردستان کردەوە.