ئەمەریكا: رەفتارەكانی ئەنساروڵڵای یەمەنی ھۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی به رێكخراوێكی تیرۆریست بناسرێت
په‌یوه‌ندیی ئه‌نساروڵڵای یه‌مه‌نی به سوپای پاسدارانی ئێران یەكێكە لە ھۆكارەكان
K24 ھەولێر:
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كه‌نداو رایگەیاند، په‌یوه‌ندیی ئه‌نساروڵڵای یه‌مه‌نی به سوپای پاسدارانی ئێران و رفاندنی خه‌ڵك هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی به رێكخراوێكی تیرۆریست بناسرێت.
تیمۆسی لینده‌ر كینگ، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كه‌نداو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نساروڵڵای حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی به ئامانج ده‌گرن و رفاندنیان به به‌شێك له پلانی جه‌نگ ده‌زانن، به‌مه‌ش ره‌فتاره‌كانیان زیاتر له ره‌فتاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌چێت، جیا له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه، كه له‌لیستی تیرۆردایه.
راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر حووسییه‌كان بیانه‌وێـت وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی و شه‌رعی یه‌مه‌ن بمێننه‌وه، ده‌بێت له‌و ره‌فتار و په‌یوه‌ندییانەیان دوور بكه‌ونه‌وه.