ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژکرایەوە
هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بۆ 90 ڕۆژ درێژکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، ماوەی یاسایی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی لە 60 ڕۆژەوە بۆ 90 ڕۆژ درێژکرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێنمایی ژمارە 14ی ساڵی 2025 دا دەرچووە کە تایبەتە بە هاوردەکردن و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە خواستی هاوڵاتیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو بەردەوامە و درێژکردنەوەی ئەم ماوەیە دەرفەتێکی زیاتر بە خاوەن ئۆتۆمبێلە نوێیەکان دەدات بۆ تەواوکردنی مامەڵە یاساییەکانیان بەبێ پەلە و دوور لە دروستبوونی قەرەباڵغی.