ترەمپ: پاش کەمێکی دیکە ڕاگەیەندراوێکم لە بارەی ئێران دەبێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت ئاگادار کراوەتەوە کە کوشتن و لەسێدارەدان لە ئێران وەستاوە و پاشکەمێکی دیکە پەیامێکی گرنگی دەبێت.
چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسەکانی ڕاگەیاند، پاش کەمێک دیکە ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی ئێران بڵاو دەکاتەوە.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، ئاگادارکراوەتەوە کوشتن و لە سێدارەدان لە ئێران وەستاوە.
ترەمپ گوتیشی: لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین، هیوادارم ئەو لێدوانانەی لەبارەی ڕاگرتنی کوشتنی هاووڵاتییان ڕاست بێت.
هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی ترەمپ، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بۆ ماوەیەکی کاتی هەموو کارەکانی لە باڵیۆزخانەکە ڕاگرتووە.