وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: هەر کەسێک سەرپێچی یاسایی هەبێت، ڤیزاکەی هەڵدەوەشێنینەوە

ڕۆژی پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پرۆسەی پێداچوونەوە و وردبینی بەرفراوانی دەستپێکردووە بۆ ئەو کەسانەی هەڵگری ڤیزای ئەمەریکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختیشی کردەوە، 55 ملیۆن کەس ڤیزای چوونە ناو ئەمەریکایان هەیە، هەر ڤیزایەک سەرپێچی یاسایی تێدابێت دەستبەجێ هەڵدەوەشێتەوە.

یان بیتسۆن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئیدارەی ئەمەریکا ڤیزا بە ئیمتیاز دەزانێت نەک ماف، هەروەها وەزارەتەکە لە ساڵی 2025دا، نزیکەی 100 هەزار ڤیزای هەڵوەشاندەوە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 2024، 60 هەزار ڤیزا زیاتر بووە."

لە نێوان ڤیزا هەڵوەشێنراوەکاندا، هەشت هەزار ڤیزای خوێندن هەبووە، ئەمە جگە لە دوو هەزار و 500 ڤیزای کارکردن کە بۆ کرێکارانی خاوەن کارامەیی تایبەتمەند دیاریکراون.

یان بیتسۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا 55 ملیۆن کەس ڤیزایان هەیە بۆ هاتنە ناو ئەمەریکا، دۆسیەکانیان لەژێر پێداچوونەوەی بەردەوامدایە، ئەگەر هەر سەرپێچییەکی یاسایی ئەنجام ستێدابێت، بەبێ دواکەوتن ڤیزاکەی ئەو کەسە هەڵدەوەشێتەوە."

ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی 75 وڵات ڕاگەیەند، کە ئێران، یەمەن، میسر، سۆماڵ و عێراقیشی تێدایە.