قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداریی به ڕێستورانتەکان ده‌دات
به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی ڤێتێرنه‌ری، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خانێك داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌ت هۆشداری به خاوه‌ن ڕێستورانتەکان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،15ـی کانوونی دووەمی 2026، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی و ڤێتێرنه‌ری، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت (خان – شوێنێ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ) له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ داخست.
گوتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه، ده‌ركه‌وتوه ئاژه‌ڵێكی دیكه‌یان تێیدا سه‌ربڕیوه و به‌نیازبون گۆشته‌كه‌ی بیگوازنه‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، بۆ له‌ناوبردنیشی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ لیژنه‌كان سه‌ردانی سه‌رجه‌م ڕێستورانتەکان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی گۆشت له دروستكرنی خواردنه‌كانیاندا بهركاردههێنن ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی گۆشتی بێمۆر له شوێنه‌كانیاندا، كه له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشكنینی بۆ نه‌كراوه، داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌رووی ڕێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
