هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێرەوە

ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا هۆشداریی دەدات و دەڵێت: هەر خاوەن مۆلیدەیەک، مۆلیدەکەی خۆی کار پێنەکردبێت، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی قایمقامییەت و شارەوانییەوە شوێنەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.

سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداریی سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان دەکاتەوە کە پێویستە پابەندی خشتەی کارکردن بن.

بە گوێرەی بڕیارەکە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەی کار پێنەکات، لیژنەیەکی هاوبەش کە لە لایەن قایمقامییەت و سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانەوە پێکهێنراوە، راستەوخۆ شوێنەکەی لێ وەردەگرنەوە.

ئەنجوومەنەکە جەختی کردووەتەوە، کە خاوەن مۆلیدە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە پابەندنەبوونی کارنەکردنی مۆلیدەکەی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەوەتەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە، کۆمپانیای داناگاز وەک رێکارێکی خۆپارێزی، بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەی کۆرمۆر راگرتووە، بم هۆیەوەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبووەوە بۆ نزیکەی 12 کاتژمێر.

وەک پلانی جێگرەوە تا بەرهەمهێنانی گاز ئاسایی دەبێتەوە لە کۆرمۆر، خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان راسپێردراون کورتهێنانی کارەبا پڕ بکەنەوە و کارەبا بە هاوبەشان بدەن.

هەروەها ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەنراوێکی دیکەدا دەڵێت: تکایە هەر کەسێک کێشە و گرفتی لە پێن کردنی کارەبای مۆلیدەکان هەبوو، دەتوانێ پەیوەندی بە ژمارەی تایبەتی سنووری شارەوانییەکان بکات بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری بۆ گرفتەکانیان.


ژمارەکان:

مەریوان ئیسماعیل 
شارەوانیی 1
07504871466

مەولود ئەحمەد
شارەوانی 2
07504301131

فەرمان سلێمان
شارەوانیی 3
07504842224

کەمال ئەحمەد
شارەوانیی 4
07514948460

عەبدولسەمەد عەبدولحەمید
شارەوانیی 5
07504906131

سامان نادر
شارەوانیی 6
07504557528
لەگەل ڕێزماندا