جەعفەر شێخ مستەفا: ئەمەریکا و هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکڕیزی
جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە لە هەرێمی کوردستان هەموولایەک یەکڕیز و یەک هەڵوێستبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2026، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: پێویستە یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنەكان بپارێزین و یەكڕیزیمان بەرەو سەركەوتنمان دەبات و دۆستەكانمان بەردەوام ئامۆژگاریمان دەكەن بۆ ئەوەی یەكگرتووبین ئەوەی ئێستاش لە كوردستان دەگوزەرێت پێویستی بە یەكڕیزی ھەیە و دەبێت كارێك بكەین گەلەكەمان پێی دڵخۆش بێت، چونكە ئەوەی ئێستا ھەیە ھەموولایەكی نیگەرانكردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هیوادارم هەموولایەک بەرپرسانە بێنە پێشەوە بۆ ئەوەی بتوانین، یەکگرتووی دروست بکەین و ببێتە جێگەی شانازی بۆ دۆست و هاوپەیمانانمان.
جەعفەر شێخ مستەفا گوتیشی: ئەمەریكا و ھاوپەیمانان ھەوڵی تەواومان لەگەڵ دەدەن بۆ ئەوەی زوو كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكبێنین.