ژماریه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه‌ی وه‌قفی سوونه له موسڵ
چه‌كداره‌كان سووكایه‌تییان به پاسه‌وانه‌كانی فه‌رمانگه‌ی وه‌قفی سوونه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به جلی مه‌ده‌نییه‌وه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه‌ی وه‌قفی سوونه له‌نزیك مه‌زگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر شیت، له رۆژئاوای موسڵ.
ئاژانسه‌كه روونیكرده‌وه، چه‌كداره‌كان له دره‌نگانی دوێنی شه‌و (هه‌ینی)، ههڵویانكوتاوهته سه‌ر فه‌رمانگه‌كه و سووكایه‌تییان به پاسه‌وانه‌كان كردووه، له‌وێ ماونه‌ته‌وه، به‌گه‌یشتنی پۆلیسی شاره‌كه، چه‌كداره‌كان پاشه‌كشێیان كردووه.
سه‌رچاوه‌ك له وه‌قفی سوونه رایه‌گه‌یاند، "هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ی وه‌قفی سوونه و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان به‌چه‌كه‌وه، په‌یامێكه، كه ده‌توانن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت هه‌ڵبكوتنه سه‌رمان، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كێ هه‌بێت، پێیبگه‌ن".
به‌هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌یان شوێنی وه‌قفی سوونه له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه، گرژی له نێوان وه‌قفی سوونه و شیعه دروستبووه.
د.ی