برای عەلی سیستانی کۆچی دوایی کرد

هادی سیستانی
هادی سیستانی

هادی حوسێنی سیستانی، برای مەرجەعی باڵای شیعە ئایەتوڵڵا عەلی حوسێنی سیستانی، پاش ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ هەینی لە شاری قوم لە ئێران کۆچی دوایی کرد.

هادی سیستانی ک یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی شیعە و برای بچووکی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق عەلی سیستانی بوو، بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و سەرەخۆشییەکەی دیاری بکرێت.
کۆچی دوایی ئهادی سیستانی لە ناوەندی ئایینی و سیاسیی عێراق دەنگدانەوەی هەبوو، هەر بۆیە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ مەرجەعی باڵا ئاماژەی بەوە کرد، هادی سیستانی هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی ئایین و زانست تەرخان کردبوو، سەرۆککۆماری عێراق جەختی کردەوە کە کۆچکردوو لەسەر دەستی گەورە مەرجەعەکان وانەی خوێندووە و توانیویەتیجێ پەنجەی زانستیی لە ناوەندە ئایینی و حەوزەوییەکاندا بەجێبهێڵێت.

هاوکات، عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت، هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ مەرجەعی باڵا و بنەماڵەی کۆچکردوو دەربڕی، ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە حەوزەی زانستی یەکێک لە ڕوخسارە دیارەکانی خۆی لەدەست داوە .