بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنییەوە، زانکۆی فورات تاقیکردنەوەکانی ڕاگرت

(وێنە؛ ئەرشیف) زانکۆی فورات
(وێنە؛ ئەرشیف) زانکۆی فورات

ئیدارەی زانکۆی فورات بڕیاریدا بە راگرتنی تاقیکردنەوە پراکتیکییەکان لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆکەدا تا کاتێکی نادیار. ئەم بڕیارە وەک ڕێکارێکی پێشوەختە بۆ پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتە ئەمنییە بەردەوامەکانی ناوچەکە دەرکراوە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2026، ئیدارەی زانکۆی فورات رایگەیاند: "هەر نوێکردنەوەیەک یان دیاریکردنی بەروارێکی نوێ بۆ تاقیکردنەوەکان، تەنیا لە کاتی باشتربوونی دۆخەکە و لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانی زانکۆوە بە خوێندکاران رادەگەیەنرێت."

زانکۆی فورات داوای لە سەرجەم خوێندکاران کردووە پابەندی رێنماییە دەرچووەکان بن و هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان خواستووە.

ئەم بڕیارەی زانکۆ دوای ئەوە دێت پارێزگاری دێرەزوور ڕایگەیاندبوو، هێزەکانی سووریای دیموکرات بە موشەک گەڕەکە مەدەنییەکان و دانیشتووەکانی شاری دێرەزووریان کردووەتە ئامانج، ئەمەش مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان و خوێندکاران دروست کردووە.