رۆیتەرز: سوپای عەرەبیی سووریا کێڵگەی نەوتی عومەر و کۆنیکۆیان کۆنترۆڵکرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2026، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سوپای عەرەبیی سووریا کێڵگەکانی نەوتی عومەر و کۆنیکۆیان کۆنترۆڵکرد.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای عەرەبیی سووریا دەستی بەسەر هەردوو کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی گازی کۆنیکۆیان لە رۆژهەڵاتی لە پارێزگای دێرەزوور کۆنترۆڵکرد.
هەروەها پارێزگاری دێرەزوور ڕاگرتنی دەوامی فەرمی ڕاگەیاند و داواشی لە هاووڵاتیان کرد لە ماوڵەوە بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە مەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت.
لەلایەکی دیکەوە میدیای سووریا هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی هەردوو کێڵگەکانی نەوتی عومەر و گازی کۆنیکۆدا گرتووە و هەروەها سوپاش لەگوندەکانی زیبان و دەورووبەری دێرەزوور بڵاوەپێکراوە.
ڕۆژی هەینی، 16ـی کانوونی دووەمی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، نووسیویەتی: بڕیارێکی یەکلاکەرەوەمان سەبارەت بە دۆخی مەیدانیی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەرکرد و هێزەکانمان بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات دەکشێنینەوە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە، گوتی: لە وەڵامی داواکاری وڵاتانی دۆست و نێوەندگیر، هەروەها بۆ دەربڕینی نیازپاکی لە بەرانبەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ـی ئادار، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانمان دا.
هاوکات پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانیان، رۆژی شەممە 17ـی کانوونی دووەمی 2026، لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە دەستیپێکرد.
لەهەمان رۆژدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ناوچەی "دەبسی عەفنان" پێکدادان دروستبووە، گوتیشی، "ئەمە هێرشێکی بە ستەم بووە، چونکە بەپێی رێککەوتنەکە ئاگربەست هەبووە و مۆڵەتی 48 کاتژمێر دیاری کرابوو تا هێزەکانمان لە دێر حافر و مەسکەنە بکشێنەوە."
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، حکوومەتی دیمەشق پێش تەواوبوونی وادەی کشانەوەکە، کاروانی سەربازی و تانکی بردووەتە ناوچەکە و هێرشی کردووە.
هەسەدە لایەنە نێودەوڵەتییەکان کە چاودێری ڕێککەوتنەکەیان کردووە، بە بەرپرسیار دەزانێت لەم خوێنڕشتنە و داوای دەستوەردانی بەپەلە دەکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دیمەشق، پێش ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.