جوتیاران شایسته داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن
سبه‌ی پسوله‌ی ژماره 847 تا 918 به‌ڕێ ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی به وه‌كاله‌ت راگه‌یاند، سبه‌ی سێیه‌م قۆناغی دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ده‌ستپێ ده‌كات.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی و هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، سبه‌ی ده‌ست به قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ده‌كرێت و ئاشكراشیكرد، بۆ سبه‌ی پسوله‌ی ژماره 847 تا 918 به‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له كاتی دابه‌شكردن دروست نه‌بێت.
H.B