23 شێوەکار تابلۆکانیان لە پێشانگەیەکدا نمایش کرد
ڕێکخراوی شنەبای خاک، پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ 23 شێوەکاری بەئەزموون لەژێر ناونیشانی "نەخشاندنی خەونەکانمان لە تابلۆکان" لە سلێمانی کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2026، کاربین سەلام، سەرۆکی ڕێکخراوی شنەبای خاک، دەربارەی کردنەوەی ئەو پێشانگە شێوەکارییە، بۆ کوردستان24 گوتی: لەو پێشانگەیەدا کە 23 شێوەکاری بەئەزموون، 65 تابلۆی جیاوازی خۆیان نمایش کرد، کە تابلۆکان گۆزارشتیان لە جوانی سروست و ئاڵای کوردستان و کەسایەتییە جیاوازەکان دەکرد، واتە بەشێوەیەکی گشتی تابلۆکان هەمەڕەنگ بوون.
کاربین سەلام گوتیشی: ئێمە وەکو شنەبای خاک، بەرودەوام هەوڵمانداوە، پەرە بە گەنجە بەهرەمەند و خاوەن داهێنانەکان بدەین، تا بتوانین هاوکاریان بین بۆ کردنەوەی ئەو جۆرە پێشانگەیانە، ئێمە گرنگی بە هونەر دەدەین بەهەموو جۆرەکانییەوە، گرنگی ڕەنگ و جوانییەکانی هونەر دەدەین، خەڵک بانگهێشت دەکەین، تا بێن و چێژ لەو تابلۆ ڕەنگاوڕەنگانە بینن و سەرنجی خۆیان بخەنەڕوو.
کاربین سەلام، باس لە ئامانجی کردنەوەی پێشانگەکە دەکات و دەڵێت: ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە لە نیگەرانییەوە پیردەبین نەک لەتەمەنەوە، ئەگەر سیماکانی منداڵی لە ڕوخسارمان کاڵ ببنەوە، ئەوە کاری زەمەنە، بەڵام ئەگەر لە ڕۆحمان کاڵ ببنەوە، ئەوە کاری خۆمانە، چونکە بێتاوانی و پاکی و ڕۆحێکی جوان هەرگیز کات دەستی لێنادات، بەڵکو خەم و ئازار و پشتگوێخستن هۆکارییەتی، ئامانجی ئێمەش لە کردنەوەی ئەو پێشانگەیە بریتییە لەو ئامانج و پەیامە جوانە.
جێگەی ئاماژەیە، ئەو پێشانگە شێوەکارییە، لە سلێمانی لە ئەمنە سوورەکە کرایەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت