لە دهۆک بوومەلەرزەیەک ڕوویدا
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، کەشناسیی دهۆک بە بێوار حیلمی پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی ڕێختەر لە دهۆک ڕوویدا.
کەشناسیی دهۆک دەشڵێت: ناوەندی بوومەلەرزەکە لە نێوان دهۆک و موسڵ بووە.
ڕاشیگەیاند؛ بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.