لە دهۆک بوومەلەرزەیەک ڕوویدا

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026،  کەشناسیی دهۆک بە بێوار حیلمی پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی ڕێختەر لە دهۆک ڕوویدا.

 کەشناسیی دهۆک دەشڵێت: ناوەندی بوومەلەرزەکە لە نێوان دهۆک و موسڵ بووە.

ڕاشیگەیاند؛ بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.