پرۆگرامی 'ماڵی کوردستان' لە داڤۆس
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شاری داڤۆسی سویسرا، "ماڵی کوردستان" بۆ جارێکی دیکە دەرگاکانی بە ڕووی بەشداربووان و میوانانی کۆڕبەندەکەدا دەکاتەوە و کارنامەی چالاکییەکانی خۆی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ و سبەی، پێنج پانێل لە 'ماڵی کوردستان' بەڕێوەدەچن:
_____________________________________________________________
پانێلەکانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشــەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2026
پانێلی یەکەم: کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ
ناونیشانی پانێل: "بنیاتنان لە هەرێمی کوردستان: وەبەرهێنانی ناوخۆیی.. گەشەکردن، ئاڵنگاری و دەرفەتەکان"
قسەکەران:
- جولیەن هارمان، ڕاوێژکاری (BOI).
- ڕۆژ پێشڕەو، بەڕێوەبەری ئیمپایەر وۆرڵد.
- مستەفا باجگەر، ئەندامی بۆردی گرووپی کۆمپانیاكانی جیهان
بەڕێوەبەری پانێڵ:
- مێڤان حەسەن، دەستەی وەبەرهێنان
------------------------------------------------
پانێلی دووەم: کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ
ناونیشانی پانێل: "ئایندەی زیرەکی دەستکرد: بیرۆکەی داهێنەری، ئینترتەیمێنیت و پەروەردەی گەنجان"
قسەکەران:
- دانا وریا، دامەزرێنەری برایت وێنتەر ستۆدیۆ.
- ماکس بورمان، داهێنەری داهێنەرانە و بەڕێوەبەری KitBash3D.
بەڕێوەبەری پانێل:
- مێلیسا ستایرس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێندەمێنتاڵ و بەرپرسی گەشەی جیهانی (MIA AI).
--------------------------------------------
پانێلی سێیەم: کاتژمێر 05:00ی ئێوارە:
ناونیشانی پانێل: "پەروەردە لەپێناو کاریگەری: گونجاندنی خوێندن و لێهاتوویی لەگەڵ خواستی بازاڕ لە کوردستان"
قسەکەران
- د. هونەر عیسا، ئەندامی بۆردی بەڕێوەبەرانی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان و سەرۆکی (KAAE).
- چەپکە نەجیب عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی (CESK).
بەڕێوەبەری پانێڵ:
- جۆرج کوێلهۆ، هاوبەش و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی ئاستانۆر ڤێنجەرز.
____________________________________________________
پانێلەکانی سبەی چوارشەممە، 21ی کانوونی دووەمی 2026:
پانێلی یەکەم: کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ:
ناونیشانی پانێل: "کوردستان کراوەیە بۆ پیشەسازی: تێروانین و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان"
قسەکەران:
- د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان.
- سەعد کۆلەک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی کۆلەک.
- شوان محەممەد سلێمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە.
بەڕێوەبەری پانێڵ:
- کانی ئیبراهیم، دەستەی وەبەرهێنان.
----------------------------------------------
پانێلی دووەم: کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ
ناونیشانی پانێل: "گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و داهێنان: نەخشەڕێی ئاییندەی کوردستان"
قسەکەران:
- مارک مۆلەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئادجێتێک.
- ئالڤین وانگ گرەیلین، شارەزاى ديجيتاڵی لە (ستانفۆرد HAI).
- دکتۆر گەریف یالاک، بەڕێوەبەری داهێنانی دیجیتاڵی و گۆڕانکاریی نیشتیمانی (سیسکۆ).
بەڕێوەبەری پانێڵ:
- کریستین لی، ڕاوێژکاری دیجیتاڵی (Quantena.org).