حكومه‌تی عێراق شه‌ممه‌ی داهاتوو بودجه‌ی2021 په‌سه‌ند ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی راسپاردووه، پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پڕۆژه‌یاسای بودجه ئاماده بكات و ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكات
K24 – ھەولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كۆبووه‌وه. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پڕۆژه‌یاسای بودجه ئاماده بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت.
ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه بدات، به‌ڵام ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی راسپاردووه، پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پڕۆژه‌یاسای بودجه ئاماده بكات و ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكات، و دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ره‌وانه‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021) بڕێكی زۆر كورتهێنانی هه‌یه و تا ئێستاش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كراوه.