نور محه‌مه‌دۆڤ 2 گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی مێژوو ده‌كات
پاڵه‌وانی یارییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا (نور محه‌مه‌دۆڤ) گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی باشترینه‌كانی مێژوو كرد كه له لایه‌ن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ به ده‌نگی 140 رۆژنامه‌نووس له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌ستنیشانكرا.
نور محه‌مه‌دۆڤی ته‌مه‌ن 32 ساڵان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام پێكهاته‌ی ئه‌و 11 یاریزانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به باشترین پێكهاته‌ی مێژوو دیاریكراوه، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كه‌ی به حه‌زی خۆی ده‌ستكاری كردووه و له شوێنی چاڤی هێرناندێز، زینه‌دین زێدانی داناوه، فرانز بێكنباوهریشی له دڵی به‌گری دوورخستووه‌ته‌وه و سێرخیۆ رامۆسی خستووه‌ته شوێنه‌كه‌ی.
پاڵه‌وانه رووسه‌كه راهێنه‌ره‌كه‌شی گۆڕیوه، ڤیسێنتی دێل بۆسكی راهێنه‌ری ئیسپانی له شوێنی ئالێكس فێرگسۆن داناوه.
ئه‌مه‌ش پێكهاته‌ی مێژووه كه له لایه‌ن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه
گۆڵپارێز: لیف یاشین (گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو)
به‌رگریكاران: پاوڵۆ مالدینی ئیتاڵی، فرانز بێكنباوه‌ری ئه‌ڵمانی، كافۆی به‌رازیلی
ناوه‌راستكاران: پێلێ به‌رازیلی، چاڤی ئیسپانی، ماتیۆسی ئه‌ڵمانیا، ماڕادۆنای ئارجێنتینا
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، رۆناڵدۆی دیارده و لیۆنێل مێسی