مۆسكۆ له درێژكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی (ستارت 3) چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی بایدنه
پەیماننامەكه بۆ سنووردارکردنی چەکه ئەتۆمییه‌كانی مۆسکۆ و واشنتۆنه
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئەو پێشبینیانەی رەتکردەوە، کە پەیمانی رووسیا و ئەمه‌ریکا لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی هێرشکاری ستراتیژی درێژبکرێتەوە، دوای گەیشتنی ئیدارەی "جۆ بایدن" بۆ کۆشکی سپی.
لاڤرۆڤ، لە کۆتایی کۆبونەوەكه‌ی لەگەڵ هاوتا کرواتییەکەی، "گۆردان رادمان"، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئێستا ناتوانم بیری لێبکەمەوە، چونکە شتەکان له‌سه‌ر ویستی ئێمە نه‌وه‌ستاون، پەیماننامەکە دەکرێت درێژبکرێتەوە یان نا، هەموو ئەو مەرجانەی، کە ئەمه‌ریکاییەکان هەوڵیان داوە بیخەینەڕوو، مانای پەیمانێكی نوێ ده‌دات، نەوه‌ك درێژکردنه‌وەی ئەو پەیماننامەیە، دەبێت بڕیارێك بده‌ن، با چاوەڕێی ئیدارەی نوێ بکەین بۆ دیاریکردنی هه‌ڵوێستی خۆیان، دواتر ئێمەش هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".
پەیماننامەکە، بە (ستارت 3) ناسراوە، لە نێوان رووسیا و ئەمەریکا لە (5ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2011)دا كراوه، به‌پێی په‌یماننامه‌كه تا (7) ساڵ، هەردوو لا جبەخانە ئەتۆمییەکانیان کەم بكه‌نه‌وه، كه له (700) موشەکی ناووکی (موشەکی بالستیکی کیشوەری، موشەکی ژێردەریایی، مووشەکی بۆمبهاوێژی ستراتیژی)، له‌گه‌ڵ هه‌زار و (550) چەکی جەنگی و (800) دوورهاوێژی جێگیر و ناجێگیر.
پەیمانی (ستارت 3)، تاکە پەیماننامەی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆنه، بۆ سنووردارکردنی چەکی ئەتۆمی، لە (5ی شوبات)ی داهاتوودا بەسەر دەچێت، ئەگەر درێژنەکرایەوە؛ جیهان بەبێ پەیماننامەیەك دەمێنێتەوە، جبەخانه‌ی ئەتۆمی زلهێزەکان سنووردار بکات.
سه‌رچاوه: RT
د.ی