پۆ‌مپێیۆ كه‌ره‌نتین كرا
به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ تووشبوویێكی كۆرۆنا هه‌بووه

K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا دوای ئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ تووشبوویه‌کی کۆرۆنا ھەبووە، کەرەنتین کرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ھەرچەندە پشکنینەکەی پۆ‌مپێیۆ نێگەتیڤ بووە، بەڵام بۆ دڵنیایی، خۆی کەرەنتین کردووە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تیمێکی تایبەتی پزیشکی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ته‌ندروستی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا دەکا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكات، كه پۆ‌مپێیۆ به‌ركه‌وته‌ی له‌گه‌ڵی هه‌بووه.
پۆ‌مپێیۆ تەمەنی 56 ساڵه و بڕیاربوو لە ئاھەنگێکدا کە بۆ دیپلۆماتەکارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا رێکخرابوو، لەگەڵ سوزانی خێزانی‌دا بەشداری بکات، بەڵام بەھۆی ئه‌وه‌ی ئێستا خۆی کەرەنتین کردووە، بەشداری ئاھەنگەکە ناکات.
H.B