نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی هەفتە بەرزدەبێتەوە

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1،862.54 دۆلار بەرزبووەوە

زێڕ لە بازاڕی ھەولێر
زێڕ لە بازاڕی ھەولێر

K24 - ھەولێر

نرخی زێڕ لە میانی دوایین مامەڵەكانیدا بۆ بەرزترین ئاستی هەفتەی بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەکانی هەفتەی رابردوو، گەشبینییەکان بە  دابینکردنی پاکێجی هاوکاری ئەمەریکا پاڵپشتی لە بەرزبوونەوەی زیاتری ئەو کانزا زەردە کردووە، لە بەرامبەردا وەبەرهێنەران بە وردیەوە چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا دەکەن.

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی 0.48% بۆ 1862.54 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، و لە گرێبەستە داهاتووەکانیش بە رێژەی 0.51% بۆ 1864.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە.

نرخی زێڕلە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 386000 دیناری عێراقیی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 340000 دیناری عێراقیی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 290000 دیناری عێراقیی