راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ گوتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، سبەی یەکشەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2026،  لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشگیری ڕۆژئاوای کوردستان، هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا بەتایبەتیش جەخت بکاتەوە لە خۆشەویستی نیشتیمان و مافی رەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی، هەروەها ئاشتی و پێکەوە ژیانین بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین .