بەھای دۆلار 130 ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند

بەھای دیناری عێراقی زیاتر دابەزی

K24 – ھەولێر

بەھای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە و 130 ھەزار دیناری تێپەڕاند.

بەھای دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی و ئێستا 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە ھەولێر گەیشتە 130 ھەزار و 300 دینار و لە بەغدای پایتەختی عێراقیش 100 دۆلار بە 134 ھەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە لە رۆژانی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، بانكی ناوەندی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كورتھێنانی بودجە گشتی بەھای دینار دادەبەزێنێت.

Fly Erbil Advertisment