راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکە چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی ئەم کێشەیەوە بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.
هەروەها جەخت لەوە کراوە، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.