پوتن: به‌ر له سووكایه‌تیكردن به ئیمانداران پێویسته بیر له ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه بكه‌نه‌وه
"كاردانه‌وه نابێت دوژمنكارانه بێت، ره‌فتاری دوژمنكارانه له ئایینه‌كاندا نییه"
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساڵانه‌یدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، باسی له بابه‌تی كاردانه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كانی گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ"ی فه‌ره‌نسایی، كه سووكایه‌تی به "محمد"ی په‌یامبه‌ری ئیسلام كرد.
پوتن گوتی: "له‌باره‌ی سنووری نێوان ئازادی راده‌بڕین و رێزگرتنی هه‌ستی ئیمانداران، ئازادی له‌و سنووره ده‌وه‌ستێت؛ كاتێك ئازادی كه‌سانی دیكه ده‌ستپێده‌كات".
سه‌رۆكی رووسیا گوتیشی: "له‌كاتی سووكایه‌تیكردنی هه‌ستی ئیمانداران، پێویسته كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت له‌بیربێت، به‌ڵام كاردانه‌وه نابێت دوژمنكارانه بێت، ره‌فتاری دوژمنكارانه له ئایینه‌كاندا نییه".
پوتن روونیكرده‌وه، "ناكرێت كاردانه‌وه له‌سه‌ر مافی ئیمانداران، ببێته هۆی بێبه‌شبوونیان له ژیان".
سه‌رچاوه: RT
د.ی