ماكرۆن تووشی كۆرۆنا بوو
ماكرۆن بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت و كاره‌كانی له دووره‌وه راده‌په‌ڕێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ناسراو به "ئه‌لیزێ" رایگه‌یاند، "ئیمانوێڵ ماكرۆن"ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا تووشی كۆرۆنا بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ماكرۆن بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت و كاره‌كانی له دووره‌وه راده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، تا ئێستا نازانرێت چۆن ماكرۆن تووشی كۆرۆنا بووه.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی كۆشكی ئه‌لیزێ به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ماكرۆن هه‌موو سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و بڕیار بوو رۆژی 22ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌یروت بكات و ئه‌و سه‌ردانه‌شی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، له تویتێكدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ماكرۆن خواستووه.