دەزگای خێرخوازیی بارزانی نوێترین ئاماری هاوکارییەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان راگەیاند
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە راگەیەنراوێکدا، نوێترین ئاماری کار و چالاکییەکانی لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، زیاتر لە 150 کارمەندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چوونەتە رۆژئاوای کوردستان و بەسەر 12 گرووپدا دابەش کراون، هەر گرووپێک لە ناوچەیەکی جیاواز خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات.
بەپێی ئامارەکان، 133 بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی گەیەنراونەتە ئەو هاووڵاتییانەی لە ناوچەکانی قامشلۆ، عامودە و گرکێلگێ نیشتەجێن.
پوختەی هاوکارییەکان بەم شێوەیەیە:
- 7,506 خێزان یارمەتییان وەرگرتووە.
- 46,421 کەس لە هاوکارییەکان سوودمەند بوون.
- 2,115 کەس لەلایەن تیمە تەندروستییە گەڕۆکەکانەوە چارەسەرییان بۆ کراوە.
- 6,800 ژەمەخواردنی گەرم دابەش کراوە و رۆژانە 3,000 ژەمی دیکەش ئامادە دەکرێت.
- 81 قوتابخانە و 1 مزگەوت گازوایلـیان پێ گەیشتووە.
- 60 قوتابخانە هاوکاریی جۆراوجۆریان پێشکەش کراوە، کە بریتی بووە لە 22 جۆر پێداویستی وەک خۆراک، جێگەی نووستن (دۆشەک) و بەتانی.
- تیمەکانی چارەسەری پزیشکی سەردانی 28 قوتابخانەیان کردووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
- هەلی کاری کاتی بۆ 235 کەس رەخسێندراوە.