وەبەرهێنەرانی كوردستان 700 ملیۆن دینار بۆ هاوكاریی ڕۆژئاوای كوردستان تەرخان دەكەن
وەبەرهێنەرانی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی 700 ملیۆن دیناریان بح هاریکاری ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان دابینکرد و ئاماژەیان بەوە دا، هارکارییەکان بەردەوام دەبن.
دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، رایگەیاند: وەبەرهێنەرانی كوردستان بڕی 700 ملیۆن دیناریان بۆ هاوكاریی ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دابین كردووە، لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەو هاوكارییانە بە ڕۆژئاوای كوردستان دەگات.
وەبەرهێنەران ئاماژەیان بەوە دا، لە ڕۆژانی داهاتوو کۆمەکی زیاتر بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ و شارەکانی دیکە کۆدەکەینەوە و بەردەوام دەبین.
هاوکات دوێنێ 16 بارهەڵگری هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کران.