هەسەدە: درۆنی بایراکتاری تورکیا هاوکاریی ئاسمانیی گرووپە چەکدارەکان دەکات

هەسەدە ڕایدەگەنێت، لە هێرشی سەر گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، درۆنی بایراکتاری تورکیا هاوکاریی ئاسمانیی سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپە چەکدارەکان دەکات.

دووشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2026، فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، درۆنی بایراکتاری تورکیا هاوکاریی ئاسمانیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقی کردووە، لە هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەکانی جەلەبییە، خەراب ئیسق و زاریک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ.

شامی ئاماژەی بەوەش دا، تاوەکوو ئێستا بۆردوومانەکان بەردەوامن، شەڕڤانانی هەسەدە لە بەرپەرچدانەوە و ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن.