وهزیری ئهوقافی سووریا: سەرۆک بارزانی رۆڵی لە هێورکردنەوەی گرژییەکانی سووریا هەبوو
وەزیری ئەوقافی سووریا ئاماژەی بەوە دا، دۆخی ئێستای سووریا بەرەو ئارامی دەچێت، سووریا لە ژمارەیەک پێکهاتە و نەتەوەی جیاواز پێکهاتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، محهمهد ئهبوخهیر شوكری، وهزیری ئەوقافی سووریا، لەکاتی بەشداریکردنی بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، رایگەیاند: سوپاسی سهرۆك بارزانی دهكەم بۆ لێكنزیككردنهوهی دیدگا و تێڕوانینهكان لهنێوان حكوومهتی دیمهشق و لایهنه كوردییهكانی رۆژئاوای كوردستان.
هەروەها گوتی: دۆخی ئێستای سووریا بەرەو ئارامی دەچێت، سووریا لە ژمارەیەک پێکهاتە و نەتەوەی جیاواز پێکهاتووە.
گوتیشی: کورد نوێنەری دەبێت لە ئەنجوومەنی گەل و رێز لە کورد و مافەکانیان دەگرین، کورد گەلێکی شکۆمەندە، هەروەها پارێزگاری حەسەکە دەدرێت بە کورد، نەورۆز بووەتە بۆنەیەکی نیشتیمانی و زانایانی کورد بانگهێشتی دیمەشق دەکەم .