جـــۆ بـایـدن: له ئاست هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌سته‌وه‌ستان نابم
له داهاتوودا ئیداره‌كه‌ی سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات، هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی داهاتووی ئیداره‌ی "كۆشكی سپی" ئه‌مه‌ریكا، "جــۆ بـایدن" رایگه‌یاند، له داهاتوودا ئیداره‌كه‌ی سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات، هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
"جۆ بایدن" گوتیشی: تیمه‌كه‌ی وه‌ڵامی توندی هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی هاككردن و هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌ده‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، "جۆ بایدن" راشیگه‌یاندووه، پێویسته نه‌یاره‌كانمان بزانن، من وه‌ك سه‌رۆك هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان نابم له ئاست ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" باسی له‌وه كردووه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی، رووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌كاته سه‌ر سیستمی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا.
له به‌رامبه‌ردا، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، ناسراو به "كرملین"، "دمیتری بیسكۆڤ" رایگه‌یاند، پێشنیازمان كردبوو، بۆ ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری یه‌كدی رووبه‌ڕووی هه‌وڵه‌كانی هاككردن ببینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئه‌و پێشنیازه‌ی ئێمه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.