واشنتن: رووسیا و چین ھەڕەشەی سەرەكین لە باڵادەستی دەریاوانی
چین بە مەودای درێژ ھەڕەشەیەكی ستراتیجییە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
K24 – ھەولێر:
راپۆرتێكی ھاوبەشی دەریاوانی و پاسەوانانی كەناراو و فەیلەقی پیادەی دەریاوانی ئەمەریكایی گوتی: رووسیا و چین "دوو ھەڕەشە"ی سەرەكین لەسەر باڵادەستی دەریاوانی، لە سەردەمی "ئاشتی و گەشەی جیھانی".
راپۆرتەكە، كە بە ناونیشانی "باشترینی لە دەریادا" گوتی: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پلانی دادەڕێژێت بۆ بەرپەرچدانەوە و لغاوكردنی "كارە دوژمنكارییەكان"ی مۆسكۆ و پهكین بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی رێگا دەریاییە سەرەكییەكانی نێودەوڵەتی.
راپۆرتەكە گوتی: "ئێمە بە چاوی خۆمان پەلھاوێشتن و دوژمنكارییەكانیان دەبینین".
راپۆرتەكە دەشڵێت، رووسیا و چین سەركەوتوو نەبوون لەوەی "ببنە ئەو سەكردە بەرپرسانەی بەشداری دەكەن لە چەسپاندی ئاسایشی جیھانی" و بوونەتە "دوو نەیاری شێلگیرانە".
لە میانی ئەمهدا، راپۆرتەكە دەڵێت: چین بە مەودای درێژ ھەڕەشەیەكی ستراتیجییە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
سەرچاوە: نۆڤۆستی