واشنتن: رووسیا و چین ھەڕەشەی سەرەكین لە باڵادەستی دەریاوانی

چین بە مەودای درێژ ھەڕەشەیەكی ستراتیجییە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

گه‌له‌ كەشتی
گه‌له‌ كەشتی

K24 – ھەولێر:

راپۆرتێكی ھاوبەشی دەریاوانی و پاسەوانانی كەناراو و فەیلەقی پیادەی دەریاوانی ئەمەریكایی گوتی: رووسیا و چین "دوو ھەڕەشە"ی سەرەكین لەسەر باڵادەستی دەریاوانی، لە سەردەمی "ئاشتی و گەشەی جیھانی".

راپۆرتەكە، كە بە ناونیشانی "باشترینی لە دەریادا" گوتی: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پلانی دادەڕێژێت بۆ بەرپەرچدانەوە و لغاوكردنی "كارە دوژمنكارییەكان"ی مۆسكۆ و په‌كین بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی رێگا دەریاییە سەرەكییەكانی نێودەوڵەتی.

راپۆرتەكە گوتی: "ئێمە بە چاوی خۆمان پەلھاوێشتن و دوژمنكارییەكانیان دەبینین".

راپۆرتەكە دەشڵێت، رووسیا و چین سەركەوتوو نەبوون لەوەی "ببنە ئەو سەكردە بەرپرسانەی بەشداری دەكەن لە چەسپاندی ئاسایشی جیھانی" و بوونەتە "دوو نەیاری شێلگیرانە".

لە میانی ئەمه‌دا، راپۆرتەكە دەڵێت: چین بە مەودای درێژ ھەڕەشەیەكی ستراتیجییە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

سەرچاوە: نۆڤۆستی