وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند
كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان.. 215 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران و 8 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 هه‌زار 149 پشكنینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كراون.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه 215 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون، 256 تووشبووش په‌تاكه‌یان به‌ته‌واوه‌تی تێپه‌ڕاند و 8 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: