عەبدولوەهاب خەلیل: ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت گفتوگۆیەکان هیچ ئەنجامی نابێت
بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەسەدە لە دیمەشق ئاماژەی بەوە دا، تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان پێویستی بە کاتی زۆر و رێککار هەیە، بەڵام ئێمە بە ئۆمێدین دانووستانەکان ئەنجامی باش و ئەرێنیان هەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2026، عەبدولوەهاب خەلیل بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەسەدە لە دیمەشق لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشی هەواڵەکانی کوردستان24، رایگەیاند: دانووستاندنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ئەرێنی بوون، تاوەکوو دوێنێ مەترسی لەسەر گوندەکانی چل ئاغا هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ هێرشەکان وەستاون، هەوڵی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە دەدرێت، یەکخستنەوەی سەربازی پێویستی بە کاتە، کورد پێویستی بە یەکگرتووی و یەکڕیزی هەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان پێویستی بە کاتی زۆر و رێککار هەیە، بەڵام ئێمە بە ئۆمێدین دانووستانەکان ئەنجامی باش و ئەرێنیان هەبێت و شەڕ بوەستێ، چونکە ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت گفتوگۆیەکان هیچ ئەنجامی نابێت.
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، تاوەکوو گفتوگۆکان بەردەوامیان هەبێت ئاشتی و سەقامگیری دەبێت.