خانەی فەتوای میسری تایبەتمەندییەکی تێلیگرامی حەرام کرد
"به‌كارهێنانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تێلیگرام، به‌پێی شه‌رع، به‌زاندنی تایبه‌تمه‌ندی و سیخوڕیكردنه، كه نه‌فره‌تی لێكراوه، سزای قورس له‌سه‌ره"

K24 - هه‌ولێر:
خانه‌ی فه‌توای میسیری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تایبه‌تمه‌ندی "نێربای(Nearby)" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تێلیگرام" حه‌رامكرد، كه "پێشێلی تایبه‌تمه‌ندییه و به‌كارهێنه‌رانی بێزار ده‌كات".
خانه‌ی فه‌توای میسر، هۆشداری له‌خراپ به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی "نێربای(Nearby)" دا، یارمه‌تیده‌ره له رووی جوگرافییه‌وه، به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن قسه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، "به‌كارهێنانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تێلیگرام، به‌پێی شه‌رع، به‌زاندنی تایبه‌تمه‌ندی و سیخوڕیكردنه، كه نه‌فره‌تی لێكراوه، سزای قورس له‌سه‌ره".
به‌كارهێنانی "نێربای" ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میسر تووڕه كردووه و مشتومڕێكی زۆری درووستكردووه، كه به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه هه‌راسانكراون.
تێلیگرام، له‌ناو بازنه‌ی جوگرافیدا، به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر، رێگه به‌هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك ده‌دات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌كاربهێنێت، ئه‌گه‌ر (GPS) شوێنه‌كه‌ی له مۆبایل كاراكردبێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی