ئەو گەنجانەی بە ئاڵای کوردستانەوە چوونە ناو یاریگای مان سیتی چ سزایەک چاوەڕێیان دەکات؟

ئەو گەنجە كوردانەی بە ئاڵای كوردستان چوونە نێو یاریگەی ئیتیحاد ـ مانچێستەر 28 جەنیوەری 2026
ئەو گەنجە كوردانەی بە ئاڵای كوردستان چوونە نێو یاریگەی ئیتیحاد ـ مانچێستەر 28 جەنیوەری 2026

ئەو سێ گەنجە کوردەی شەوی رابردوو لە یاریی مانچێستەر سیتی و گاڵاتەسەرای چوونە ناو یاریگای ئیتیحاد، رۆژی 17ـی پێنج دادگایی دەکرێن.
بەڵێن عەلی یەکێک لەو گەنجانەی شەوی رابردوو بە ئاڵای کوردستانەوە لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ چووە ناو یاریگا، بە کوردستان24ـی راگەیاند دوای یارییەکەی دوێنێ شەو هەر سێ گەنجەکە بۆ ماوەی حەفت کاتژمیر لەلایەن پۆلیسی مانچێستەرەوە دەستبەسەرکراون و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاریداوە بۆ ماوەی ساڵێک هەر سێ هاندەرەکە سڕ بکات و رێگایان پێنادرێت لە هیچ یارییەکی مان سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ئامادەبن و نابێت کیلۆمەترێک زیاتر لە یاریگای ئیتیحاد نزیک ببنەوە.
بەڵێن عەلی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێمە بە کەفالەت ئازادکراوین، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لەلایەن دادگاوە بە خزمەتی گشتی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بۆ نموونە خاوێنکردنەوەی شوێنێکی گشتی بۆ ماوەی 100 کاتژمێر یان پێبژاردنی بڕێک پارە کە لەوانەیە بگاتە نزیکەی دوو هەزار پاوەند، سزا بدرێین.