سلێمان عەرەب: چاوهڕوان دهكهین لێكتێگهیشتنهكان ببنه رێككهوتن
هاوسەرۆکی ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە باس لەوە دەکات، هەڵوێستی کورد لە سوویا ئاشکرایە، دەیەوێت بەشداریەکی سەرەکی بێت لە بنیاتنانەوەی سووریایەکی نوێ و دیموکراسی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2026، سلێمان عەرەب، هاوسەرۆکی ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە ، له کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان ئەنجامی باشیان هەبێت، هەرچەندە تاوەکوو ئێستا هێزەکانی سوپای عەرەبی سووری هێرشەکانیان بۆ سەر هەسەدە رانەگرتووە، تەنانەت ئەمڕۆ لە چەند شوێنێک ئاگربەست پێشلکراوە.
سلێمان عەرەب گوتی: سەرەڕای هەموو ئەم ئاڵنگارییانەی هەن، چاوەڕێ دەکرێت رێککەوتن لە نێوان هەسەدە و دیمەشق بکرێت، یەکێک لە هۆکارەکانی رێککەنەکەوتوونی نێوان دیمەشق و هەسەدە، لاوازی ئاستی سیاسی دەسەڵاتدارانی دیمەشقە، تەنانەت لە ژمارەیەک دیدار و دانووستاندن کە بەشداربوومە، پێش شەڕی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە نزیک بووین لە رێککەوتن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، هەڵوێستی کورد لە سوویا روونە، دەیەوێت بەشدارەیەکی سەرەکی بێت لە بنیاتنانەوەی سووریایەکی نوێ و دیموکراسی، بەڵام خاڵی ناکۆکی نێوانیان، دیمەشقە دەیەوێت بە سەپاندنی هێزی سەربازی، نابێت دەستێوەردانی دەرەکی لە وڵاتەکەدا هەبێت، سووریایەکی نا ناوەندیمان دەوێت بۆ هەموو پێکهاتە و نەتەوەکان.
جەخت لەوە دەکاتەوە، بۆ پاراستنی ناوچە کوردییەکان پێویستە دەسەڵاتی پاراستنی ئاسایش لە دەستی ئێمە دا بێت، نەوەک سوپا و گووپی چەکدار.