بەرگریی شارستانی قەتەر ئاگرێکی گەورەمان لە ناوچەی راس لەفان کۆنترۆڵ کرد
تیمەکانی بەرگریی شارستانی قەتەر رایانگەیاند؛ توانیویانە بە تەواوی دوو ئاگر لە کۆی سێ شوێنی جیاواز لە ناوچەی پیشەسازیی "راس لەفان" کە بەهۆی درۆنەوە کەوتبۆوە کۆنترۆڵ بکەن.
بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێنەکەوتووەتەوە. ئێستاش تیمەکان بەردەوامن لە کارەکانی ساردکردنەوە و دڵنیابوونەوە لە پاراستنی شوێنەکان بۆ رێگری لە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە.
هاوکات، گرووپی هەڵگرتنەوەی تەقەمەنی سەر بە هێزی ئەمنیی ناوخۆ لە شوێنی رووداوەکەن و ئەرکی مامەڵەکردن لەگەڵ هەر پارچە یان کەرەستەیەکی مەترسیداریان گرتووەتە ئەستۆ، بە مەبەستی زامنکردنی سەلامەتی تەواوەتی ناوچە پیشەسازییەکە.