بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێکردووەتەوە
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو گەشتە ئاسمانییەکان وەستابوون، ئەمڕۆ دەستیان پێکردووەتەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی راگەیاند: لە کاتژمێر 7:30 بەیانییەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانە دەستیان پێکردووەتەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە گوتی: شەوی ڕابردوو بەهۆی تەم و مژێکی چڕ لە کاتژمێر 9:30 بەیانییەوە گەشتە ئاسمانییەکان وەستابوون.
هەروەها شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بە کوردستان24ـی رایگەیاند: تیمە تەکنیکییەکان و بورجی چاودێری بە وردی چاودێری دۆخی کەشوهەوا دەکەن و هەرکاتێک مەودای بینین بۆ ئاستی ستاندارد بەرزبووەوە، گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە.
هاوکات ناوبراو داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات، پێش ئەوەی سەردانی فڕۆکەخانە بکەن، پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەکانەوە بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە کاتی نوێی گەشتەکانیان.
لەگەڵ هاتنی شەپۆلی تەمومژ، بەردەوام بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆ، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین، بە وریاییەوە ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن، تا دووربن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.