عه‌لی ته‌ته‌ر: توركیا هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنی شنگال، داوای رێككه‌وتن بۆ مه‌خمووریش ده‌كات
"عێراق داوا له توركیا ده‌كات، هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات به‌بێ ڤیزا هاتوچۆ بكه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك، هاوكات ئه‌ندامی شاندی عێراق بۆ توركیا، رایگه‌یاند، توركیا به‌ڵێنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئابووری و ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دا، له‌گه‌ڵ داواكردنی رێككه‌وتنی هاوشێوی شنگال بۆ مه‌خموور.
عه‌لی ته‌ته‌ر گو‌تی: "سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی "مسته‌فا كازمی"، بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بوو، جگه له بابه‌تی ئه‌منی و ده‌ركردنی په‌كه‌كه، چاككردنه‌وی بۆری نه‌وتی كه‌ركووك- جیهان، درووستكردنی رێگای خێرای توركیا- فاو، هێڵی ئاسن، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ (20) ملیار دۆلار، درووستكردنی به‌نده‌ری فاو".
پارێزگاری دهۆك گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له سحێلا رووی‌دابوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی دووپاتكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌یه".
عه‌لی ته‌ته‌ر روونیكرده‌وه، "هه‌ردوو وڵات دووپاتیان كرده‌وه، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتی دراوسێدا نه‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده عێراق له ره‌وشێكی وانییه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری توركیا بكات، به‌ڵكو په‌یامێك بوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاراسته‌ی سه‌رۆكی توركیای كرد، كه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراقدا نه‌كات و سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانه‌كه‌ی نه‌به‌زێنێت".
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤیزای نێوان هه‌ردوو وڵات، پارێزگاری دهۆك گو‌تی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای له توركیا كرد، وه‌كو جارانی پێشوو، هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات به‌بێ ڤیزا، یان به ڤیزای ئه‌لیكترۆنی هاتوچۆ بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی توركیا به‌ڵێنی دیراسه‌كرنی بابه‌ته‌كه‌ی دا".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات، "عه‌لی ته‌ته‌ر" گوتیشی: "سه‌رۆكی توركیا داوای هاوسه‌نگی له‌نێوان پێكهاته‌كان كرد، به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، كه هاوسه‌نگی له‌و پارێزگایه رانه‌گرتووه".
پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی كرد، "له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات، ئێمه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بازرگانانی توركیا دانیشتین، ئه‌وان گله‌ییان له مامه‌ڵكردنی حكومه‌تی عێراق هه‌بوو، نه‌وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم".
عه‌لی ته‌ته‌ر گو‌تی: "بابه‌تی ئاوی دیجله و فورات له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ كرا، توركیا به‌ڵێنی دا، بابه‌تی ئاو نابێته كێشه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا".
پارێزگاری دهۆك روونیكرده‌وه، "توركیا پشتیوانی خۆی بۆ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال دووپاتكره‌وه، داوای له عێراق كرد، په‌كه‌كه به‌ناوی جیاجیا له شنگال ده‌ربكرێن، له‌هه‌مانكاتدا هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنی شنگال، داوای رێككه‌وتنی بۆ مه‌خمووریش كرد".
د.ی