سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوترا
K24- هەولێر:
بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوترا و بڕیارە کوتانی هاووڵاتیانی ئاساییش لە ئیسرائیل بەم نزیکانە دەستپێبکات.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەرە کوترا و پرۆسەکەش بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە میدیای ئەو وڵاتە گوازرایەوە.
لە لێدوانێکدا لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، نەتەنیاهو گووتی، من و وەزیری تەندروستی هەردووکمان خۆمان بە ڤاکسینی کۆرۆنا کووتا، ئەمەش بۆ ئەوەی ببینە یەکەم کەس لەم وڵاتە و هانی هاووڵاتیان بدەین کە هەمان کار بکەن.
هەروەها، دوێنێ هەینی، بە هەمان شێوە، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، خۆی بە ڤاکسینەکە کوتی و بڕیارە رۆژی دووشەممەش، جۆ بایدن، هەڵبژێردراو بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ڤاکسینەکە بەکاربهێنێت.