بابا نوئێل-یش ڤاكسینی لێدرا
ئه‌نتۆنی فاوچی ئامۆژگاری منداڵان ده‌كات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌نتۆنی فاوچی به‌شێك له ئامۆژگارییه‌كانی له‌كاتی پێشوازی سه‌ری ساڵ بۆ منداڵانه، كه له سه‌ری ساڵدا دڵه‌ڕاوكێیانه له‌وه‌ی كه سانتا كلوز (بابا نوئێل) نه‌توانێت گه‌شته‌كانی بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێشتا كۆرۆنا ڤایرۆس له ئه‌مه‌ریكا له‌وپه‌ڕی بڵاوبوونه‌وه‌دایه.
فاوچی گه‌وره پسپۆری نه‌خۆشییه درمییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا له كاتی ده‌ركه‌وتنی له‌كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، وتی: "سانتا كلوز زۆر باش ده‌ڕوا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی!"
ده‌ركه‌وتنی له به‌رنامه‌یه‌كدا بوو كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك بووكه‌ڵه و منداڵه‌وه پرسیارباران كرا له‌نێو ئه‌وانه‌شدا بووكه‌ڵه‌ی (ELMO) كه بووكه‌ڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگی پرۆگرامی شه‌قامی سمسم-ه.
منداڵه‌كان پرسیاریان كرد كه سانتا كلوز چۆن دیاری دابه‌شده‌كات له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا.
یه‌كێك له منداڵه‌كان پرسیاری كرد: "چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر سانتا كلوز نه‌یتوانی سه‌ردانی ماڵی هیچ كه‌سێك بكات یان نزیك بێته‌وه له ئاژه‌ڵی رێندییهر؟" رێندییهر ئه‌و ئاسكه‌یه كه سانتا كروز گالیسكه‌ی لێدهبهستێت له‌سه‌ری ساڵدا.
پرسیاری تریان كرد: "ئایا سانتا كلوز ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و سه‌لامه‌ته و ده‌توانێت سه‌ردانی ماڵه‌كان بكات و بچێته ژووره‌وه".
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی زۆره‌وه فاوچی سه‌یری منداڵه‌كانی كرد و وه‌ك ئه‌وه‌ی رازییان بكات به دۆخه‌كه. وتی: "هۆشداریم دا به ئێوه له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوكێ بووم كه ئێوه هه‌مووتان ده‌بینم بێزار و هه‌راسانن". وتیشی: "من خۆم ئه‌و كاره‌م كردووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر. من گه‌شته‌كه‌م له جه‌مسه‌ری باكووره‌وه بۆ ئێره ده‌ست پێكردووه. خۆم ڤاكسینه‌كه‌م له سانتا كلوز (بابا نوئێل) داوه".
به پێكه‌نینه‌وه فاوچی وتی: "ئاستی به‌رگری له‌شی ده‌زانم بۆیه ئه‌و به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێت و سه‌رده‌كات به هه‌موو شوێنێكدا و دیارییه‌كانی جێده‌هێڵێت، ئێوه هیچ مه‌ترسن".