عێراق له مانگی رابردوودا زیاتر له 3 ملیار دۆلار داهاتی نه‌وتیی هه‌بووه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا ئاشكرا كرد.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا ئاشكرا كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، له مانگی (تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)، عێراق (81) ملیۆن و (262) هه‌زار و (376) به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه و (3) ملیار و (403) ملیۆن و (722) دۆلار داهاتی هه‌بووه.
روونیشیكردووههوه، له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، (2) ملیۆن و (819) هه‌زار و (169) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه و داهاته‌كه‌ی (114) ملیۆن و (588) هه‌زار و (470) دۆلار بووه. ئه‌وی دیكه‌ی له باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ناوه‌ندی رێژه‌یی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به (41.886) دۆلار فرۆشراوه.