یەکێتیی ئەوروپا: دۆخی سووریا بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان گونجاو نییە

کۆمیساری کۆچ و کاروباری ناوخۆیی ئەوروپا، رایگەیاند، دۆخی ئێستای سووریا رێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی فراوان بۆ زێدی خۆیان نادات. 

شەممە 31ـی کانوونی دووەمی 2026، ماگنۆس برۆنەر کۆمیساری کۆچ و کاروباری ناوخۆی ئەورووپا، ڕایگەیاند، دۆخی سووریا هێشتا بە ڕادەی پێویست باشتر نەبووە کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەست بکەن بە گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریا بۆ زێدی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا، هێشتا سووریا وڵاتێکی سەلامەت نییە بۆ رەچەڵەک و نەتەوە جیاوازەکان، بۆیە پاڵپشتی ئەوە هەوڵانە دەکەین کە دۆخەکە باشتر دەکەن، بەڵام هێشتا نەگەیشتووین بەو بڕوایەی کە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان بۆ زێدی خۆیان کارێکی گونجاو بێت. 

جەختی لەوەشکردووەتەوە، جگە لەو کەسانەی تاوان ئەنجام دەدەن و دیپۆرت دەکرێنەوە، سەرەنج لە سەر ئەو کەسانەش هەیە کە دەیانەوێت بۆ کاری خۆبەخشی بگەڕێنەوە بۆ سووریا، لەمبارەیەشەوە ئەو کەسانەمان ئاگادارکردووەتەوە کە وڵاتەکە خەریکە بەرەوە سەقامگیری هەنگاو دەنێت و ئاسانکاری گەڕانەوەیان بۆ دەکرێت. 

ئەم لێدوانەی ماگنۆس برۆنەر، کۆمیساری کۆچ و کاروباری ناوخۆیی ئەوروپا، لە کاتێکدایە پێشووتر ئاژانسی سنووری یەکێتی ئەوروپا ( فرۆنتێکس ) رایگەیاندبوو، پشتگیری کە گەڕاندنەوەی هەزاران خۆبەخشی سووری دەکەن بۆ وڵاتەکەیان.