نووری مالیكی: داكه‌وتنی به‌های دینار، كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداره‌، ده‌بێته‌ هۆی داڕمانی ژێرخانی وڵات

"ئه‌گه‌ر داشكاندنی به‌های دینار هه‌نگاوێكه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی ئابووری‌؛ ئایا حكومه‌ت چۆن ره‌چاوی ره‌وشی گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كات"

نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا

K24 - هه‌ولێر:

نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (20ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر داشكاندنی به‌های دیناری عێراقی هه‌نگاوێكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌یه‌، پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، حكومه‌ت چۆن ره‌چاوی ره‌وشی گوزه‌رانی خه‌ڵك و رێوشوێنی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان چییه؟".

مالیكی له‌ تویته‌كه‌دا روونیكرده‌وه‌، "ئه‌م گه‌مه‌یه‌، راسته‌خۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان درووست ده‌كات، لێكه‌وته‌كانی داكه‌وتنی به‌های دینار، كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداره‌، ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی ره‌وشه‌كه‌ و داڕمانی ژێرخانی وڵات و كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ ده‌زگا ئه‌منی و ئابوورییه‌كانیه‌وه‌ راسته‌خۆ به‌هانایانه‌وه‌ نه‌چێت"

د.ی