له له‌نده‌ن ته‌رمی ژنێك له ناو جانتایه‌كدا دۆزرایه‌وه
رۆژنامه‌ی "ئیندپێندنتی"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی ژنێك له ناو جانتایه‌ك له مۆتێلێكی خۆرئاوای له‌نده‌ن دۆزراوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئیندپێندنتی"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی ژنێك له ناو جانتایه‌ك له مۆتێلێكی خۆرئاوای له‌نده‌ن دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، له مۆتێلی " Pay and Sleep" له ناوچه‌ی "ساوس هۆل" روویداوه و دواتر پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
پۆلیس له باره‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه‌وه، هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه. هیچ كه‌سێكیش به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
یه‌كێك له نیشته‌جێیانی مۆتێله‌كه، رایگه‌یاندووه، پێنج ساڵه ئه‌و ژنه ده‌ناسێت و هاوڕێیه‌كی زۆر باشی بووه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردووه، یه‌كێك له دۆسته‌كانی، له دوای رووداوه‌كه‌وه ناونیشانی دیار نه‌ماوه و نازانرێت به‌ره‌و كوێ رۆیشتووه.