فوئاد حوسێن: سبەی شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سبەی شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی شوباتی 2026، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەکوردستان24ـی راگەیاند، تا ئێستا رێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەکراوە.

فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد،  سبەی شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە دوای 2003، عێراقی نوێی لەسەر بنیادنراوە، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کوردە و لایەنە کوردستانییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کاندیدیان بۆ پۆستەکە هەیە.

هەرچەندە سەرەتا 81 کەس سیڤی خۆیان بۆ کاندیدبوونی پۆستی سەرۆککۆماری پێشکەش کردبوو، بەڵام دواجار، رۆژی هەینی 23ـی کانوونی دووەم، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کۆتا لیستی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری بڵاوکردەوە. لیستەکە لە 19 کەس پێکهاتبوون، بەڵام نەوزاد هادی، کە یەکێک بوو لە دوو کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کێبڕکێی خۆ کاندیدکردن کشایەوە؛ بۆیە ئێستا 18 کاندید لە کێبرکێیەکەدا ماونەتەوە.

18 کاندیدەکەی دیکە بریتین لە: 

1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی

2-فوئاد محەممەد حوسێن بەکی

3- نزار محەممەد سەعید محەممەد

4-شوان حەوێز فەریق نامیق

5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد

6-حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری

7-نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا

8-ئاسۆ فەرەیدوون عەلی

9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی

10- سەباح ساڵح سەعید

11-ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی

12-سەردار عەبدوڵڵا مەحموود

13-موسەننا ئەمین نادر

14- خالید سدیق عەزیز محەمەد

15-ئازاد مەجید حەسەن

16-رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا

17-سالم حەواس عەلی ساعدی

18-لەتیف محەممەد جەمال رەشید