خامنەیی: ئەمریکا چاوی بڕیوەتە نەوت و غازی ئێران و دەیەوێت وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکاتەوە
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا هۆشداری لە دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە سروشتییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکا دا.
یەکشەممە 1ـی شوباتی 2026، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: ئێران خاوەنی چەندین تایبەتمەندی و سەرنجڕاکێشییە؛ لە وانە نەوت، غاز، کانزا دەوڵەمەندەکان و هەڵکەوتەی جوگرافییەکەی.
ڕێبەری ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی ئەم وڵاتە بکات، ڕێک وەک چۆن لە ڕابردوودا کۆنترۆڵی کردبوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە دانوستان دان و چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئەنجامەکانی چۆن دەبێت، ترەمپ گوتیشی: جاری پێشوو لە دانوستان بووین، بەڵام ناچارکراین دامەزراوە ئەتۆمییەکان بۆردوومان بکەین.
Iran possesses numerous attractions: Its oil, gas, rich minerals, and geographic location are attractive. The US wants to seize control of this country just as they controlled it before.
— Khamenei.ir (@khamenei_ir) February 1, 2026